Hajar Rasheed
01 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
عه‌ره‌به سوننه‌كان ڕۆژانه به‌شێوازى جياجيا خۆيان ده‌گه‌يه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له سنوری كه‌ركووك ئه‌وه‌يش بۆ خراپى ڕه‌وشى دانيشتوانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جێگرى ليواى 9ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى شارۆچكه‌ى داقووق عه‌قيد ڕوكن تارق ئه‌حمه‌د جاف به ئاژانسى ئانادۆڵوى ڕاگه‌ياند: "زانياریى ته‌واومان هه‌يه كه چه‌كدارانى داعش هه‌ندێك له ناوچه سنووره‌كانى لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە به‌هێز كردووه و له هه‌ندێك ناوچه‌ى ديكه به بڕه پارهيهك هاووڵاتيانى عه‌ره‌ب ڕه‌وانه‌ى سنووره‌كانى پيشمه‌رگه ده‌كات و ڕێگه‌يان پێ ده‌ده‌ن چونكه ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه دێن به‌سه‌رهاته‌كه‌مان بۆ باس ده‌كه‌ن و بۆ هه‌ر كه‌سێك له 500 دۆلاره‌وه بۆ هەزار دۆلار يان 500 هه‌زارى عێڕاقى بۆ یەک ملیۆن دينارى عێڕاقى وه‌رده‌گرن.
ئه‌و فه‌رمانده‌يه ده‌ڵێت: "هه‌ندێك جار بينيوومانه داعش خۆيان عه‌ره‌به‌كان دێنن و ئازاديان ده‌كه‌ن له‌و ناوچانه‌ى كه بۆمبی چێنراويان لێچاندووه و ڕه‌وانه‌ى لای ئێمه‌يان ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و هاووڵاتيانە به‌هۆى تەقینەوەی ئه‌و بۆمبانه گيانيان له ده‌ستداوه و بريندار بوونه، ته‌رمي قوربانییەکان له سەنگەرەکانی نێوان ئێمه و چه‌كداره‌كانى داعش به‌جێماون ئه‌وه‌يش جۆرێكى ديكه‌يه له ئازاردانى عه‌ره‌به‌كان لەلایەن داعشەوە".
عه‌قيد ڕوكن تارق ئه‌حمه‌د جاف گوتىشی: "ئێمه له‌وه دڵنياين خه‌ڵكى قاچاغچى هه‌يه له سنوره‌كه و ڕێگه نيشاندهرن بۆ هاتنى هاووڵاتيانى عه‌ره‌ب له سنووره‌كانى داعشه‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه به‌ڵام هێشتا هيچ كه‌سێكمان ده‌ستگير نه‌كردووه و به‌رده‌وام له بۆسهداين له‌گه‌ڵ پۆليس و ئاسايشى داقووق بۆ دەستگیرتنى ئه‌و كه‌سانه، چونكه ئێمه جگه له‌وه‌ى دڵنياين له سنورى داعشه‌وه کاری ئاسانی بۆ عه‌ره‌به‌كان ده‌کرێت وه‌كو ئاواره بێنه سنووره‌كانمان ئه‌وه‌نده‌يش دڵنياین خه‌ڵكى ديكه هه‌يه له سنوورى داقووق هاوكارن له ڕێگه نيشاندانى ئاواره‌كان".
يه‌كێك له‌و ئاوارنهى كه لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشەوە هەڵاتووە، له نزيك سه‌نگه‌ره‌كانى پيشمه‌رگه له باشوورى داقووق به ئاژانسى ئانادۆڵوى ڕاگه‌ياند: "يه‌كه‌م كارى داعش دانانى ڕيش بوو كه ئه‌وه‌يش سزايه‌كى زۆرى هه‌بوو له ناوچه‌كه بۆمان و به‌زۆر هه‌موون ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌وانمان جێبه‌جێ كرد چونكه بڕياره‌كانيان زۆر قورسن و به‌شێوه‌ى جياجيا دهديدهن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى بڕيارى ئه‌وان جێبه‌جێ ناكات تاكو ده‌گاته ئه‌وه‌ى ده‌ست و گوێ بڕين يان كوشتن به فيشه‌ك يان سه‌ربڕين".
ناوبراو گوتىشی: "دۆخی ژیانمان زۆر ناخۆشه بۆنموونه نرخی يهكيلو پياز گه‌يشتووه‌ته 20 هه‌زار دينارى عێڕاقى و نرخی یەک کیلۆ شه‌كر گه‌يشتووه‌ته 35 هه‌زار دينار بۆيه هه‌ندێك له هاووڵاتيان لە ئێستادا تەنها یەک ژەم نان دەخۆن.
ئەو هاووڵاتییە گوتىشی: "ئێمه له ڕێگه‌ى كه‌سێكى قاچاغچيهوه هاتووين به شه‌و به بڕى 300 دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك دەدین ئه‌ويش له ڕێگه‌ى مۆبايله‌وه دێنە لامان و ده‌م وچاويان پێچراون بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ناسرێنه‌وه ئێمه‌يش دوايان كه‌وتين تاكو گه‌يشتينه ئه‌م سنووره هێشتا چه‌كداره‌كانى داعش نزيكی ئێمەن و ناوچه‌ى داعشه به‌ڵام دڵمان به‌وه خۆشه نزیکی سەنگەرەکانی پێشمه‌رگه‌ین.
يه‌كێك له ئاواره‌كان بەناوی فهتحيه عومه‌ر كه هێشتا لهناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشە و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یە بێنه ناوچەکانی سنوورى پيشمه‌رگه به ئاژانسى ئانادۆڵوى ڕاگه‌ياند: "به‌شه‌و قاچاغچييهكان ئێمه‌يان ده‌ركرد له سنوورى حهويجهوه له ڕێگه گه‌يشتينه نزيك داعش ته‌قه‌يان لێ‌کردین و به‌ترسێكى زۆره‌وه هاتووين له به‌رانبه‌ريشدا بۆ هه‌ر كه‌سێك 250 دۆلارمان داوه چونكه پاره نه‌ده‌ين نامانگەیەننە نزيك سنوورەکانی دەسەڵاتی پێشمه‌رگه، هه‌رچه‌نده ئێمه هێشتا مهترسيمان هه‌يه چونكه له نێوان داعش و پيشمهرگهداين و له سه‌ر خاكى داعشين و به‌رده‌وام داعش له ناوچه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه".
ناوبراو گوتىشی: "كاتێك کە بریاری جێهێشتنی ماڵەکانمان دا،قاچاغچییەکان پێیان گوتین كه ڕێگه‌كه پڕ مه‌ترسيه و هه‌ر شتێكتان به‌سه‌ر هات خۆتان به‌رپرسيارن، سه‌ره‌تا بەترسەوە ئەو بڕیارەماندا، دواتر بيرمان كردووه كه نهڕوين هه‌ر ده‌مرين ئه‌وه‌يش له برسێتيه بۆيه ڕازی بووين و ئه‌وه‌تا ئێسته ته‌نها چاوه‌ڕوانين بچينه خاكى پيشمه‌رگه و به‌يه‌كجارى ڕزگارمان بيت له ده‌ستى داعش".