Sarmand Hameed
23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و شاندێكی باڵای حكوومەتی عیراق كۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پاش گەیشتنی شاندی باڵای دانوستانكاری حكوومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا، یەكەم كۆبوونەوەی گەڕی سێیەمی گفتوگۆكانیان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە کۆبوونەوەکەدا بەچڕی گفتوگۆ کراوە لەسەر بژاردەکانی هەردوولا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێم و حکوومەتی عێراق بەردەوام دەبێت.