ریاز
شازادە میر مقرن بن عەبدولعەزیز پاش ئەوەی داوا دەکات لە پۆستەكەی بكشێتەوە، شای سعوودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز داواکەی وەرگرت و لە شوێنی ئەو محەمەد بن نایف وەزیری ناوخۆی سعوودیەی وەکو جێنشینی خۆی دەستنیشان کرد.
بەپێی راپۆڕتی هەواڵنێری فەرمی سعوودیە لە بەیاننامەکەی کۆشکی شای سعوودیەدا هاتووە کە "ئێمە بڕیارمان دا بەوەڵامدانەوەی داوای شازادە لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی".
لە درێژەی راپۆڕتەکەدا هەروەها ئاماژە بە گۆڕانكارییەكانی دیكەش كراوە. عادل ئەلجبیر کە باڵیۆزی دەرەوەی وڵاتەکەی لە ئەمریکا بووە ھێنراوەتە شوێنی وەزیری دەرەوەی سعوودیە سعود ئەلفەیسەڵ هەروەها خالید بن عەبدولعەزیز ئەلفەلیح كراوە بە وەزیری تەندروستی، پۆستی وەزارەتی كار دراوە بە موفریج بن سعد ئەلھقبانی، عادل فقیە كراوە بە وەزیری ئابووری و پلاندانانی سعوودیە.