Gülşen Topçu,Mohammed Baqi Hussein
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
به‌غداد - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی له په‌رله‌مانی عێراق سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو.
هاوكات 14 وه‌زیریش له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدی-دا سوێندی یاساییان خوارد.
دوای سوێندخواردنه‌كه، بڕیاردرا شەشی تشرینی دووه‌م دانیشتنی داهاتوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی دیكه ئه‌نجامبدرێت.
سه‌ركۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح، دووی تشرینی یه‌كه‌م سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی شیعه عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راسپارد.
شه‌وی رابردوو له كۆی 22 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، 14یان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگیان له‌سه‌ردرا.