Sangar Hamad Azeez
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2018
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، داوای لە گشت پارتە سیاسییەکانی عێراق کرد کە رێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن.
عەبادی لە میانی گوتارێکیدا لە کەناڵی فەرمی وڵات گوتی: " پێویستە سەقامگیری عێراق بپارێزرێت. داوا لە پارتە سیاسییەکان دەکەم رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن".
ناوبراو گوتی: " دوای هەڵبژاردنەکان. ئامادەین بۆ ئەوەی کاریهاوبەش بکەین و حکوومەتێک پێکبهێنین کە زۆر بەهێز بێت و دور بێت لە گەندەڵی".
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تاوەکو ئێستا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی ١٠ پارێزگای راگەیاندووە.
شەممەی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە بەشداری ١٤٣ پارت و ٢٧ هاوپەیمانی بەڕێوەچوو.
راگەیەندرا کە ٤٤ لە سەدی هاووڵاتيیان بەشداریان لە دەنگدانەکان کرد و بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە ئەنجامەکان هاککرابوون و ساختەکاریان تێدا کرابێت