22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
دهۆك - AA
بەرپرسی لقی ١٧ شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، قادر قەچاخ رایگەیاند "پەكەكە و حەشدی شەعبی تا ئێستاش هەماهەنگ و هاوكاری یەكترن، بەبێ پشتگیری حەشدی شەعبی، پەكەكە ناتوانێت لە شنگال بمێنێتەوە".
قادر قەچاخ لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەی كەسە رفێندراوەكانی ژێر دەستی چەكدارانی پەكەكە لە سەرەتای جێگیربوونیان لە شنگال و دەورووبەری تا ئێستا گەیشتووەتە سێ هەزار كەس، رفێندراوان منداڵ و نەوجەوانن و بەشی هەرە زۆریان كوردی ئێزدین و ژمارەیەك موسلمانیشیان لەگەڵدایە لە رەگەزی نێر و مێ پێكدێن، رێگەش نەدراوە كەسوكاری رفێندراوان بۆ جارێكیش چاویان بە منداڵەكانیان بكەوێت".
گوتیشی: "پەكەكە سەرجەم رفێندراوان لەسەر بیروباوەڕی چەوتی خۆی پەروەردە دەكات و راهێنانی چەكداری بە منداڵەكان دەكات و ئامانجی پەكەكە زیادكردنی ژمارەی چەكدارەكانیيەتی لە شنگال و دەورووبەری، بە مەبەستی بەهێزكردنی پێگەی خۆی لە ناوچەكە، بە دووری نازانین ئەو هاووڵاتییە رفێندراوانەی شنگال لە سووریا و شوێنی دیكە بە كوشت بدرێن".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.