Ali Mukarrem Garip,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
كه‌ركووك - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش بۆ سه‌ر تۆڕی ئاوی پارێزگای كه‌ركووك، شارۆچكه‌یه‌ك و 14 گوندی سنووره‌كه بێ به‌ش بوون له ئاو.
مه‌جید ئه‌حمه‌د لە هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، داعش دوای تۆڕی كاره‌بای كه‌ركووك، ئه‌مجاره تۆڕی ئاوی پایزگاکەی كردووه‌ته ئامانج.
مەجید ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، داعش یه‌كه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوی له باشووری كه‌ركووك كردووته ئامانج و گوتی: "له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، سێ یه‌كه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو كراوه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا، شارۆچكه‌یه‌ك و 14 گوند بێ ئاو بوون. ئێستا ده‌یان هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ست نه‌بوونیی ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن".
باسی لەوەشکرد کە سەرەڕای ئەوەی راگەیاندنی پاککردنەوەی ناوچەکە لە داعش ساڵێكی بەسەردا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا هەڕەشەی داعش درێژەی هەیە و گوتی: "وەستانی ئۆپەراسیۆنەکان بووە هۆی ئەوەی دووبارە داعش لە ناوچەکە بەهێزبێتەوە. ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە بۆ ماوەی هەشت مانگ، وایکرد کە بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکە ئاسان بێت تۆڕەکانی ئاو و کارەبا لە ناوچەکە بە ئامانج بگرێت".
پەلاماردانی هێڵە سەرەکییەکانی کارەبا لە نێوان کەرکووک و شارەکانی دیکەدا لە لایەن داعشەوە، ناوە ناوە ببووە هۆی پچڕانی تەزووی کارەبا تا ١٨ کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا.