Hamit Hüseyin
19 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2017
میونخ - AA
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مسعود بارزانی-دا، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێداگری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌و وێرانكاری و نیگه‌رانیانه كراوه كه به‌هۆی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا دروستبووه.
به‌پێی راگەیەنراوهك كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، یڵدرم له میونخ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مسعود بارزانی كۆبووه‌ته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كه له چوارچێوه‌ی 53همین كۆنفرانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی میونخ به‌ڕیوه‌چووه، تیایدا تاوتوێی هه‌ندێ دیدار، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆركراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێداگری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌و وێرانكاری و نیگه‌رانیانه كراوه كه به‌هۆی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا دروستبووه. لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی كردووه‌ته‌وه له‌و باره‌یه‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مسعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دایه، هاوكات زانیاری سه‌باره‌ت به‌دوواین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان.
ئێوارەی رۆژی ھەینی ١٧-٢-٢٠١٧، کۆنفرانسی ئاسایشی جیھانی لە میونخ، بە بەشداری ٣٠ سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیھان، ٨٠ وەزیر و زیاتر لە ٥٠٠ ئەندامی باڵای وڵاتان دەستیپێکرد، تاوەکو ئێوارەی ١٩ی مانگیش بەردەوام دەبێت.