Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن – AA
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن و شازاده‌ی جێنشینی به‌حرێن، سه‌لمان بن حه‌مه‌د ئالخهلیفهدا، تاوتوێی چالاكییه هه‌رێمییه‌كانی ئێران و دوایین پێشهاته‌كانی قه‌یرانی قه‌ته‌ر كرا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تیله‌رسن و ئالخه‌لیفه بڵاوكرده‌وه كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "تیله‌رسن سوپاسی ئالخهلیفهی كرد بۆ ئه‌و هاوبه‌شیه به‌هێزه‌ی به‌حرێن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه‌تی. هه‌ردوو سه‌ركرده تاوتوێی بابه‌ته‌كانی وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كرده زیانبه‌خشه هه‌رێمیه‌كانی ئێران و، چاره‌سه‌ری ناته‌بایی كه‌نداویان كرد كه درێژه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ بابه‌ته هاوبه‌شه دووقۆڵی و هه‌رێمیه‌كان".
پێش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیله‌رسن، ئالخه‌لیفه له پنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس كۆبوویه‌وه و بیروڕای ئاڵوگۆڕ كرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و به‌حرێن.