Abdullah Abdulmanaf Shukur,Sarmand Hameed
30 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2022
ھەولێر - AA
خۆپیشاندەران لە بەغدا بەربەستە کۆنکرێتییەکانی بەردەم ناوچە سەوزیان بڕی و ھەوڵی چوونە ناو ئەو ناوچەیە دەدەن.
لایەنگرانی سەدر سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا کۆبوونەوە و دواتر روویان کردە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا ھەوڵیاندا بەربەستە کۆنکرێتییەکانی بەردەم ئەو ناوچەیە لابدەن و بچنە ناوییەوە.
ئەوەش زانراوە کە لایەنگرانی سەدر بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە، رژاونەتە سەر شەقامەکان.

پێشتریش لە رۆژی ٢٧ی تەمووز، لایەنگرانی رەوتی سەدر لە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە، لە بەغدا پایتەختی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و چوونە ناو ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا کە باڵەخانەی حکوومەت و پەرلەمان و نێردە دیپڵۆماتییەکانی تێدایە، ھەروەھا ھەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران.
رۆژی ٢٥ی تەمووز، چوارچێوهی ههماههنگیی له راگهیهندراوێكدا ئاشکرای کرد کە له كهشێكی ئهرێنیدا سهركردهكانی چوارچێوهی ههماههنگی به كۆی دهنگ رێككهوتن لهسهر كاندیدكردنی محهمهد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سهرۆكوهزیران.
ئەم خۆپیشاندانەی لایەنگرانی رەوتی سەدر دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ لە میدیاکاندا وا بڵاوکرایەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگیی داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە رۆژی شەممە ٣٠ تەمووز بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی وڵاتەکە کۆببێتەوە.
بەپێی دەستوور، لە دوای هەڵبژاردنی سەرکۆمار، سەرکۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پێکهێنانی حکوومەت رادەسپێرێت.

رەوتی سەدر کە براوەی یەکەمی هەڵبژارنەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان، هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمانیان پێکهێنا، بهڵام دوای ئهوهی نهتوانرا دانیشتنی پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهركۆمار و دواتر راسپاردنی سهرۆكوهزیران سازبكرێت، مانگی رابردوو سەرجەم ئەندامەکانی فراکسیۆنی رەوتەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەستیان له ئهندامێتیی پهرلهمان كێشایهوه.
بەپێی نەریتێکی سیاسیی لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ەوە، لە عێراق پۆستی سەرکۆمار بۆ کورد، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە و سەرۆکوەزیران بۆ شیعە بووە.

لە دانیشتنی رۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی لە پشکی سوننە بۆ خولی دووەم وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرایەوە.
ئەمە لە کاتێکدا کە بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان تا ئێستا نەتوانراوە سەرکۆمار هەڵبژێردرێت وکاندید سەرۆکوەزیرانیش بۆ پێکهێنانی حکوومەت رابسپێردرێت.