بەغدا
سەرەتا پەرلەمانتارانی (لیستی ئەلعێراقیە) کە لیستی زۆرینەی سوننەکانە ناڕەزاییان دەربڕی لەوەی وێنەی ھەردوو رێبەری ئێران (ئایەتوڵڵا خومەینی و خامنەیی) لەشاری بەغدا ھەڵواسرێت، پەرلەمانتارە شیعەکان دژی ئەو گلەییانەی لیستی عێراقییە وەستانەوەو ئاڵۆزی ھاتە ئاراوە.
پەیامنێری(AA) لەناو پەرلەمانی عێراق گوتی " حەیدەر مولا، پەرلەمانتارو گوتەبیژی لیستی ئەلعێراقیە لەدانیشتنەکەی پەرلەماندا ناڕەزایی لەھەمبەر ھەڵواسینی وێنەی ھەندێک لە سەرکردە ئایینییەکانی ئیران لەشەقامەکانی شاری بەغدا نیشاندا، لەوکاتەدا پەرلەمانتارێکی شیعەکان ھەڵسایە سەرپێ و مایکرۆفۆنەکەی لیوەرگرت و رێی نەدا زیاتر قسەبکات، ئەمەش بووە ھۆی ھەڵایسانی شەڕو ھەردوو پەرلەمانتار چوونەوە بەگژ یەکتردا".
لەدوای دامرکاندنەوەی شەڕی نێو ھۆڵی پەرلەمان، جارێکی دیکە لەکاتی چوونە دەرەوەی پەرلەمانتاران، پەرلەمانتارێکی سەر بەلیستی ھاوپەیمانی شیعەکان جارێکی پەلاماری حەیدەر مولای دایەوە، لەدوای ئەوە پەرلەمانتارانی لیستی عێراقیە پەلاماری پەرلەمنارە شیعەکەیانداو بەبۆکس لێیاندا.
ئیبراھیم جەعفەریی سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای لە پەرلەمانکرد لیکۆلینەوە لە مەسەلەکە بکات و حەیدەر مولا سزابدات، چونکە وەکو جەعفەریی گوتی" حەیدەر مولا رەچاوی مەرجەعە ئایینییەکانی نەکردووەو رێزی لەلایەنگرانی ئەو مەرجەعانە نەگرتووەو پێویستە. دەمدریژیی بەرامبەر ئەو گەوھەرانە نەکات" .
لەلایەکی دیکە ھەردوو سەرکردە لەلیستی ئەلعێراقیە (مەیسون دەمەلوچی و حەیدەر مولا) جارێکی دیکە جەختیانکردەوە پێویستە لایەنە حکومییەکان رێنەدەن وێنەی سەرکردە بێگانەکان لە شەقامەکانی بەغدا ھھڵنەواسرسێن .