Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
قودس - AA
ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان و دۆڵی ئوردن مانۆڕێک دەست پێ دەکات.
سایتی کەناڵ ٧ی ئیسرائیلی پشتبەستن بە بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئیسرائیلی بڵاوی کردۆتەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی سوپا لە ناوچەی سنووریی سووریا-ئیسرائیل و بەرزاییەکانی جۆلان و دۆڵی ئوردن، مانۆرێکی سەربازیی دەست پێ دەکات و هەر بۆیە ئەگەری هەیە دەنگی تەقینەوە ببیسترێت لە میانی مانۆڕکەکەدا.
بڕیارە مانۆرەکە لە دۆڵی ئوردن بەردەوام بێت و لە بەرزاییەکانی جۆلانیش بۆ یەک هەفتە درێژەی دەبێت.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی تر لەسەر ناوەڕۆکی مانۆڕەکە باس نەکراوە و تەنها ئاماژە بەوە دەکرێت کە بەئامانجی تاقیکردنەوە بڕی پێویستی هێزە سەربازیەکانیان، ئەنجامی دەدەن.