Zana Natık Kerem
14 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە پۆلیسی نەینەوا، ملازم ئەحمەد لهێبی رایگەیاند كە بە هۆی بۆردومانەی هەڵەی كۆپتەرێكی جەنگی عێراق بۆ سەر بارەگایەكی پۆلیسی نەینەوا لە بەشی راستی مووسڵ، حەوت پۆلیس كوژران و بریندار بوون.
ئەحمە لهێبی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆپتەرێكی جەنگی عێراق بە هەڵە، بارەگای فەوجی چواری پۆلیسی فریاكەوتنی نەینەوا لە ناوچەی مووسڵ جەدیدە بەشی راستی مووسڵ بۆردومان كرد".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەش دا كە بە هۆی بۆردومانەكەوە، پۆلیسێك كوژراو و شەشی دیكەش بریندار بوون.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە هێشتا هۆكاری بۆردومانەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستی پێكردووە.
تا ئێستا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق هیچ روونكردنەوەیەكی لەسەر بۆردومانە هەڵەكە بڵاونەكردووەتەوە.