Zana Natık Kerem
14 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
نەینەوا ــ AA
بە هۆی دوو هێرشی داعش لە باكووری ناوچەی مووسڵی كۆن، پۆلیسێك كوژراو و فەرماندەیەك و سێ پۆلیسی دیكە بریندار بوون.
لەمبارەیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی فیدراڵ، موقەدەم زیا ئەحمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە داعش، هێزەكانی پۆلیسی نەینەوا لە نزیك شاری پزیشكی لە گەڕەكی شیفا باكووری ناوچەی مووسڵی كۆن.
زیا ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا كە بە هۆیەوە هێرشەكەوە، پۆلسێك كوژراو و فەرماندەی فەوجی چواری فریاكەوتنی نەینەوا، عەقید ئەحمەد جومعە بریندار بوو.
ئەفسەرەكە باسی لەوەش كرد كە لە لایەكی دیكەوە خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی باب تۆب ناوەڕاستی مووسڵ، كردە ئامانج كە بە هۆیەوە چوار پۆلیس بریندار بوون.