قاھیرە
بە پێی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی، جێگری سەرۆکی پارتی عەدالەت عیسام عوریان لە ڕۆژھەڵاتی شاری قاھیرە لەماڵی یەکێ لە ھەڤاڵەکانی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی میسر ئەحمەد حیلمی، گوتی: "بە دەستگیرکردنی عوریان، توانیمان گورزێکی گەورە لە کۆمەڵی ئیخوان موسلیمین بووەشێنین دوای دەستپێکردنی دادگایی کردنی محەمەد مورسی کە وا بڕیارە رۆژی ٤ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێ."
پۆلیسی میسر رایگەیاند: عیسام عوریان بۆ گرتووخانەی تورا گوازراوەتەوەو بڕیارە لەدادگا دۆزی بۆ بکەنەوە بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ توندوتیژیی و کوشتنی خۆپیشاندەران.
لەلایەکی دیکە سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لە میسر رایانگەیاند: دەستگیرکردنی ئەو سەرکردانەیان، دڵساردیان ناکاتەوە لەخەباتکردنیان و دژی کودەتا دەوەستنەوە.