Zana Natık Kerem
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
قایمقامی شنگال، مەحما خەلیل رایگەیاند كە رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە، سیاسەتی رفاندنی بەرامبەر ئێزدییەكان بەكارهێناوە و لە گرتووخانە نهێنییەكاندا، زیندانی كردوون.
لە راگەیەندراوێكدا مەحما خەلیل داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق كردووە كە چەكدارانی رێكخراوە تیرۆریستییەكە لە ناوچەكە دەربكەن بۆ ئەوەی سەقامگیری لە ناوچەكە بەدی بێت و گوتی: "بوونی پەكەكە لە شنگال، بووەتە ئاستەنگ لە بەردەم پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی شنگال، ئەمە وێرای ئەوەی رێگری دەكات لە گەڕانەوەی ئاوارەكان و بنیاتنانەوەی شنگال".
گوتیشی: "بوونی پەكەكە لە شنگال بە هەموو شێوەیەك لە لایەن دانیشتوانی ناوچەكە رەتكراوەیە بە تایبەتیش لە لایەن ئێزدییەكانەوە كە 90 لەسەدای دانیشتوانی ناوچەكە پێدەهێنن".
قایمقامی شنگال، مەحما خەلیل راشیگەیاندووە "ئێزدییەكان لە كاتی هێرشكردنە سەر شنگال لە 2014دا، لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە رووبەڕووی كۆمەڵكوژی بوونەوە، لە ئێستادا ترسیان لە بوونی رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكەیە لە ناوچەكەدا".
مەحما خەلیل ئەوەی وەبیرهێناتەوە كە رێكخراوەكە، سیاسەتی رفاندنی بەرامبەر ئێزدییەكان بەكارهێناوە و لە گرتووخانە نهێنییەكاندا زیندانی كردوون و گوتی: "ئێزدییەكان بۆ چەندین جار ترسی خۆیان لە بوونی پەكەكە لە ناوچەكە نیشان داوە و بۆ ئەو مەبەستەیش چەندین جار خۆپیشاندانیان ساز كردووە كە بوونی پەكەكەیان لە ناوچەكە، رەتكردووەتەوە".
لە كۆتاییدا، قایمقامی شنگال، مەحما خەلیل گوتی: "رۆشتنی پەكەكە لە ناوچەكە، پەیامێكی ئەرێنی دەبێت لەوەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بتوانن دەستی یارمەتی و هاوكاری بۆ دانیشتوانی شنگال درێژ بكەن و ژیان دووبارە لە ناوچەكە ئاسایی ببێتەوە".