Heman Hussein Yaseen
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٢ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) و ٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٢٧ ھەزار و ٢٦١ و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ھەزار و ٣٢ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٢٣٥ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ھەزار و ٣٥٧ لە ھەولێر، ٦١١ لە سلێمانی، دوو ھەزار و ١٩٢ لە دھۆک و، ٧٥ لە گەرمیان، دەرەنجام ٣٦٢ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای ھەولێر، ١٩٥ تووشبوو و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان
- شاری سلێمانی، ١٠٨ تووشبوو، پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان
- ئیدارەی گەرمیان، ١٨ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان
- پارێزگای دھۆک، ٤١ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان
- پارێزگای ھەڵەبجە، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئیدارەی راپەڕین، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٢٩٤ لە ھەولێر، ٢٦ لە سلێمانی، ٢٢ ئیدارەی گەرمیان ، ٢٢٩ لە دھۆک بووە و ١١ لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٣٠٣ ھەزار و ٥٦٨ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ١١٢ ھەزار و ٥٦٤ لە ھەولێر، ٨٦ ھەزار و ٢٥٦ لە سلێمانی، ٩١ ھەزار و ٩٣٦ لە دھۆک و، دوو ھەزار و ٨١٢ لە ھەڵەبجە بووە.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ٢١ ھەزار و ٨٧١ ھاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ٢١ ھەزار و ٨٣٠ ھاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھیچ ھاووڵاتییەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٧ ھەزار و ٦٢١ کە ١١ ھەزار و ٤٩٣ لە ھەولێر، ١١ ھەزار و ٦٢٤ لە سلێمانی، سێ ھەزار و ٦٥٣ لە دھۆک و ٨٥١ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ھەزار و ٣٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٣٨٥ لە ھەولێر، ٥٨٦ لە سلێمانی، ٤٤ لە دھۆک و ١٧ حاڵەت لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.