Zana Natık Kerem
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی كردەوە كە حەوت بۆمب لە پاشماوەی داعش دوای دۆزینەوەیان لە سنووری باشووری رۆژهەڵاتی نەینەوا، لە لایەن تیمەكانی ئەندازیاری سەربازییەوە تەقێندراونەتەوە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە "پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵ حەوت بۆمب لە پاشماوەی داعش لە گوندی لزاگە سەربە قەزای مەخموور باشووری رۆژهەڵاتی نەینەوا لە لایەن هێزەكانی فەوجی دوو سەربە لیوای 50ی پیادە دۆزراونەتەوە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، حەوت بۆمبەكە لە لایەن تیمەكانی ئەندازیاری سەربە هێزەكانی فەوجی دوو سەربە لیوای 50ی پیادە تەقێندراونەتەوە.