Sarmand Hameed
17 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی کرد لە سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح ھادی عامری.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا بیڕورا لەبارەی دوا ھەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پێکھێنانی حکوومەتی نوێی و ھەماھەنگیی نێوان پێکھاتەکانی عێراق ئاڵوگۆرکران.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری گەیشتە ھەولێر
ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی شەممەی رابردوو، ھادی عامری سەردانی نەجەف-ی کرد و لە میانیدا لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کۆبوویەوە، بێ ئەوەی ھیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوبکرێتەوە.
ناکۆکییەکان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت لە ناو ماڵی شیعەدا پەرەی سەندووە و بەرەیەک بە ناوی "چوارچێوەی هەماهەنگیی" لە لایەن لایەنە ناڕازییەکانی شیعەوە راگەیەندراوە.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلەی ئیسلامی لەخۆدەگرێت.