Rewa Mahmood Hasan
04 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2022
سلێمانی-AA
ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەلا بەختیار رەخنە لە هەندێک لە سیاسییەکانی هەرێم بە حیزبەکەی خۆیشییەوە دەگرێت و رایدەگەیەنێت کە "هەندێک لەسیاسییەکان لەكۆڵانەكانی خۆیشیاندا، كەس نایانناسێت، نەك لەسەر ئاستی نەتەوەیی یان سیاسی".
ئێوارەی ئەمڕۆ ٣ی ئاداری ٢٠٢٢ بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەلا بەختیار، رێورهسمی بڵاوکردنەوەی بیبلیۆگرافیای رۆژنامەی چاودێر، کتێبەکانی مەلا بەختیار و بڵاوکراوەکانی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان بەرێوەچوو.
لە گوتارێكدا، مەلا بەختیار راگهیاند: "هەست بەشانازییەكی گەورە دەكەم، كە ئاوڕێك لەو رابردووە دەدەمەوە، بەتایبەت كە لەساڵی ١٩٩٣ەوە، بۆ ماوەی شانزە ساڵ لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان بووم. سەرەتا كاتێك مەكتەبی رێكخراوەكانم گرتە دەست، ١٨ رێكخراو و سەندیكا بوون، بەڵام ئەوكاتەی مەكتەبەكەم تەسلیم كردەوە، ٨٢ رێكخراو و سەندیكا بوون، ئەمە جگە لەرێكخراوە NGOیهكان".
ههر له گوتارهكهیدا مهلا بهختیار، جەختی لەپشتیوانی هاوكارییەكانی سکرتێری گشتیی پێشووی یەکێتیی، مام جەلال كردەوە و رایگەیاند: "تا جەنابی مام جەلال نەخۆش نەكەوتبوو، لەهەموو چالاكییەكانماندا كە دەچوینە لای، نەخێری نەبوو. مام جەلال هەر ئەو حاتەمی تەیە نەبوو، بۆ یارمەتی لێقەوماوان، بۆ بنەماڵەو كەسوكاری شەهید و...تد، كە لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا و لەبەخشندەییدا هاوتای نەبوو، تەنانەت لەچالاییەكانی رێكخراوەكان، لەپشتیوانی كتێب، بۆ هونەرو وەرزشیش، بەخشندەی وا نەبووەو درووستیش نابێتەوە. بەڵام هەموو ئەوانەی ئێستا لەدوای مام جەلالەوە هاتوون، ئەم بوارانەیان سستكردووە لە نەبوونی بەخشندەییدا".
مەلا بەختیار لە درێژەی قسەکانیدا رەخنەی ئاراستەی سەرکردە سیاسیەکانی نێو حیزبەکەی كرد و گوتی: "سەركردەی هەڵكەوتوو، ئەو سەركردەیەیە لەگەڵ ورد و درشتی ئەركەكان، ستراتیج، ئایدۆلۆجیا، فەلسەفە، سیاسەت، كاری هزری، دیموكراسی و كۆمەڵایەتی حیزبەكەی و هەموو ئەركەكانی شارستانییەت كارلێك دەكات. نەک هەندێک لەوانەی كە لەكۆڵانەكانی خۆیشیاندا، كەس نایانناسێت، نەك لەسەر ئاستی نەتەوەیی یان سیاسی".
لە کۆتایی رێوڕهسمهكهدا زنجیرە کتێبی بیبلیۆگرافیا پێشکەش بە ئاژانسی ئانادۆڵو کرا وەک بەشداربوویەکی رێوڕهسمهكه، کە خۆی لە چەندین گوتار و کتێبدا دەبینێتەوە کە دەکرێت بۆ توێژینەوە سوودیان لێوەربگیرێت.