Emre Aytekin,Hemın Othman Mohammed
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی داد، به نامه‌یه‌ك سه‌رۆكی ئیف بی ئای، جه‌یمس كۆمی ئاگاداركرده‌وه كه له پۆسته‌كه‌ی دووریخستۆته‌وه.
تره‌مپ له نامه‌كه‌یدا بۆ كۆمی نووسیوه له‌سه‌ر پیشنیازی وه‌زاره‌تی داد كۆتایی به پۆسته‌كه‌ی هێناوه.
له نامه‌كه‌یدا تره‌مپ ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده ستایشی ئه‌وه بكه‌م كه له ژێر هیچ فشارێكدا نه‌بووم و سێ‌جار زانیاریم پێدراوه، ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی داد گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی كه تۆ نا‌توانیت به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئێف بی ئای به‌ڕێوه‌به‌ریت".
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كاتێک كۆمی ئاگاداركراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه له لۆس ئه‌نجلس گوتاری بۆ كارمه‌ندانی ئێف بی ئای داوه.
كاتێک كۆمی گوتاری پێشكه‌ش ده‌كرد له ته‌له‌ڤیزیۆندا بڕیاره‌كه وه‌ك هه‌واڵی به په‌له بڵاوكرایه‌وه، كۆمیش وای زانی گاڵته‌یه‌كه و پێكه‌نی، به‌ڵام پاش كه‌مێك نامه‌كه‌ی تره‌مپ گه‌یه‌نرایه ناوه‌ندی ئێف بی ئای له واشنتۆن.
تا دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ بۆ ئێف بی ئای له جێگه‌ی كۆمی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر ئاندریو مهككابی ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه ده‌بات.