Heman Hussein Yaseen
20 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2024
هه‌ولێر - AA
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگداندا، سه‌رۆكی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س ئاماده بوو به‌ڵام به‌هۆی بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی له ئامێری ده‌نگدانه‌كه‌دا، ماوه‌ی نیو كاتژمێر له چاوه‌ڕوانی وه‌ستا و دواتر كێشه‌كه چاره‌سه‌ركرا و نێچیرڤان بارزانی توانی ده‌نگ بدات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی كاتژمێر ٧ گه‌یشته بنكه‌ی ده‌نگدان له هۆتێل ڕۆتانا و دوای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و ئه‌نجامدانی ڕێكاره یاساییه‌كان، فۆڕمی ده‌نگدانی پێدرا و دواتر ده‌نگی دا.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ یەکەمجارە بە سیستەمی چوار بازنەیی و ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق سەرپەرشتی دەکات و به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆن، دوو ملیۆن و ٦٨٣ ھەزار و ٦١٨ کەس له ده‌نگدانی گشتیی‌دا مافی ده‌نگدانی هه‌یه كه به‌سه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌شكراون به جۆرێك پارێزگای هه‌ولێر ٩٣٣ هه‌زار و ١١٥ ده‌نگده‌ر، پارێزگای سلێمانی یه‌ك ملیۆن و هه‌شت هه‌زار و ٤١٢ ده‌نگده‌ر، پارێزگای دهۆك ٦٨٢ هه‌زار و ٧٩١ ده‌نگده‌ر و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ٥٩ هه‌زار و ٣٠٠ ده‌نگده‌ری گشتی هه‌یه.
لە پڕۆسه‌كه‌دا، ھەزار و ١٩١ بەربژێر پشێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمانیی دەکەن و بەسەر چوار بازنەی ھەڵبژاردن دابەشبوونە، هەریەک لە پارێزگای ھەولێر ٣٤ کورسی بۆ تەرخانکراوە کە دوو کورسییان بۆ پێکھاتەکانە، هەروەها پارێزگای سلێمانی ٣٨ کورسی بۆ تەرخانکراوە کە دوو کورسییان بۆ پێکھاتەکانە، پارێزگای دھۆکیش ٢٥ کورسی بۆ تەرخانکراوە کە یەک کورسیی بۆ پێکھاتەکانە، پارێزگای ھەڵەبجەش سێ کورسی بۆ تەرخانکراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ٢٤ كاتژمێر دوای پڕۆسه‌كه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.