Fahrettin İbrahim
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی له وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ریك پێری و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له دیدارێكدا پێری و شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی جێگیربوونی سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی داعشدا به‌رز نرخاندووه.
به پێی هه‌واڵه‌كه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاشكرای كرد كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌یرى ئه‌و سه‌ردانه‌یان ده‌كات وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی داعشدا پاڵپشت و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بوون و گرنگیى به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوپه‌یمانی و دۆستایهتییهیشی دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی ئه‌مریكای كرد بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به هه‌ندێك لێكگه‌یشتن و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مریكا ڕۆڵی خۆی له‌مباره‌یه‌وه بگێڕێت به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكاریه‌كی نیشان داوه به شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی ئێستای هه‌نارده‌كردن بۆ به‌رژوه‌ندی و داهاتی گشتیی عێراق به‌كار بهێنرێت.
له كۆتایی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.