Abdullah Shukur
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
بەغدا - AA
كۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان، فلیپۆ گراندی رایگەیاند كە نیگەرانن لە ئاوارەبوونی نزیكەی ١٠٠ ھەزار ھاووڵاتی عێراقی بەھۆی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ بۆ سووریا و توركیا.
گراندی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند كە لەوانەیە گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوون لە مووسڵ سەرھەڵبدات و گوتی: "نیگەرانین لە ئەگەری ئاوارەبوونی نزیكەی ١٠٠ ھەزار كەس بۆ سووریا و توركیا".
گراندنی جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت پاراستنی خەڵكی سڤیل ببێتە بەشێكی گرنگی ستراتیجیەتی سەربازیی لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ.
گراندی ئاشكراشی كرد كە ئەوان نیگەرانن بەوەی كە لە دوای ئۆپەراسیۆنەكە سەدان ھەزار كەس پێویستیان بە خۆراك و پێداویستی سەرەتایی ببێت.
بەپێی ئامارەكانی كۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ماوەی دوو ساڵ وشەش مانگی رابردوودا، نزیكەی سێ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار كەس لە عێراق ئاوارە بوون و روویان لە دەرەوەی عێراق كردووە.