Hemn Baban
12 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
هه‌ولێر
نه‌وفل سوڵتان باسی له‌وه كرد كه پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق له‌وه خێراتره كه پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
ئه‌مڕۆ پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌وفل سوڵتان حه‌مادی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه له باڵه‌خانه‌ی كاتیی پارێزگا له شاری هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست و تێیدا به پله‌ی یه‌كه‌م تیشكی خسته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی و باسی له دواین پێشهاته‌كانی ئه‌و بواره و چه‌ند پرسێكی دیكه كرد.
نه‌وفل سوڵتان حه‌مادی گوتی: "دیدارمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی نه‌ینه‌وا و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نوێنه‌رانی نه‌ینه‌وا و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بوو بۆ باسكردنی كێشه‌كانی ئێستا و داهاتووی پارێزگاكه، سه‌ره‌تا سوپاسمان كرد له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و سوپاسی سه‌رجه‌م سه‌ركرده و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه پاڵه‌وانه‌كانی سوپای عێراقمان كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌دییان هێنا، سه‌ركه‌وتنه‌كانیش له‌وه‌ی كه پلانی بۆ دانرابوو پتر خێراتره".
گوتیشی: "كێشه‌ی داهاتووی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌نزین و نه‌وت و پێویستییه‌كانی تری سووته‌مه‌نییه، هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌زانن كه پاڵاوگه‌ی بێجی زیانی زۆری پێگه‌یشتووه، ئه‌و پارانه‌ی كه پێویسته ئه‌و پاڵاوگه‌یه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ دۆخی خۆی زۆره سه‌رباری كاتێكی زۆر، پارێزگای نه‌ینه‌وا نزیكه‌ی دوو ملیۆن لیتر به‌نزینی رۆژانه به‌نزینی به‌كارده‌هێنا و له‌و پاڵاوگه‌یه‌وه ده‌هات، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌مه ئێمه پاڵاوگه‌ی نه‌ینه‌وای وهبهرهێنمامان هه‌یه كه داوامانكردووه رۆژانه 60 هه‌زار به‌رمیل ئه‌م پاڵاوگه‌یه به‌رهه‌م بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌مان نه‌مێنێت، ئه‌و پاڵاوگه‌یه ئاماده‌یه و چوار مانگه ئاماده‌ی كاركردنه".
پارێزگاری نه‌ینه‌وا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "هه‌روه‌ها مافی جووتیاران بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016، به‌شێكی جووتیاران نیوه‌ی مافه‌كانییان وه‌رگرتووه، ئه‌وانی دیكه هێشتا ماون، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی جۆیان داوه به حكوومه‌ت هیچیان وه‌رنه‌گرتووه".
باسی له‌وه‌شكرد كه داوایان كردووه ئه‌و پۆستانه‌ی زانكۆكانی مووسڵ كه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن هه‌موویان جێگیر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌وشی نوێ‌دا بڕۆن.
سه‌باره‌ت به نه‌وتیش گوتی: "پێویسته نه‌وتی سپی بدرێت به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كه به‌ته‌نها 50 هه‌زار لیتر ده‌بێت مانگانه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ موه‌لیده و موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و وێستگه‌كانی ئاو دابین بكرێت".
ده‌رباره‌ی بیره گڕگرتووهكانی بیره نه‌وتییه‌كانیش گوتی: "دوێنی بیری 46 كه گه‌وره‌ترین بیری نه‌وتی بوو دامركێنرایه‌وه، هه‌روه‌ها سووتانی چه‌ندین بیر به‌رده‌وامه و كاری تێدا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 20 ملیۆن تۆن كبریت هه‌یه كه نزیكه‌ی یەک مانگ پێش ئێستا به‌شێكی سووتا و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر بسووتێت ئه‌وا كاره‌سات رووده‌دات".
نه‌وفڵ سوڵتان حه‌مادی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه چه‌ند وه‌زاره‌تێك یارمه‌تییان ده‌ده‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و گوتی: "وه‌زیری شاره‌وانی و وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران زۆر هاوكارییانن و نزیكه‌ی 150 ئامێری و ئۆتۆمبیلییان ناردووه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی رزگاركراون له‌نێویاندا گه‌یاره، به‌رتڵه و حه‌مام عه‌لیل و دواتریش له باشیك ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و شتانه‌ی هه‌یه".
گوتیشی: "داوای به‌خشینی گشتییمان كردووه له‌ئه‌ندامانی پۆلیسی نه‌ینه‌وا و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆبه‌خشی، پێشتر 33 هه‌زار پۆلیسمان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه كه‌متر له هه‌شت هه‌زار كه‌سن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكه ره‌وشی باشتر بێت ئه‌وا سه‌ره‌تا سێ هه‌زار كه‌سمان بۆ داده‌مه‌زرێنن".
روونیشیكرده‌وه "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌وه‌ی كه پلانی بۆ دانراوه خێراتر خه‌ڵك و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان".
گوتیشی: "داوامان له سه‌رۆكوه‌زیران كردووه پاره‌مان بۆ دابین بكات بۆ دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌شی وه‌زیری كۆچ و كۆچ به‌ران ده‌یكات زۆر كاری باشه و سوپاسی ده‌كه‌ین، سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاری داوه یارمه‌تییمان بدات، ئێمه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان رێگه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام ئێمه خۆمان وه‌كو حكوومه‌تی خۆجێی پاره‌ی دیاریكراومان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كان داوای ده‌كه‌ن له پێكهێنانی پارێزگای دیكه و هه‌رێمیش پارێزگای نه‌ینه‌وا گوتی: "ئه‌وانه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران باس نه‌كردووه، ئه‌وانه كێشه‌ی داهاتوون، نه‌ینه‌وا له‌ده‌ست چوو به‌داخه‌وه، ئێمه رۆژانه قوربانی ده‌ده‌ین، به‌ڵام رێگه ناده‌ین جارێكی تر پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ده‌ست بچێت، من له‌هه‌موو شتی به‌رپرسم له پێشێلكاریی دژی مافی مرۆڤ و شته‌كانی دیكه‌ش، تا ئێستا هیچ پێشێلكارییه‌ك رووینه‌داوه".
نه‌وفل سوڵتان حه‌مادی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌هه‌موو میحوه‌ره‌كانی باشوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات و باكوور زۆر گرنگن، زۆر پێشڕه‌ویی كراوه".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئاواره‌كانیشه‌وه گوتی: "تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، 41 هه‌زار کەس ئاواره هه‌بوون، كه‌مپه‌كان پڕبوون، ئێمه 32 هه‌زار خێوه‌تمان هه‌یه و له‌م هه‌فته‌یه‌وه دابه‌شی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها خێوه‌تێكی دیكه هه‌یه كه هه‌زار خێوه‌ت له خۆ ده‌گرێت، كه‌مپی زێلكان و حه‌سه‌ن شام و خازر زۆر خه‌ڵكیان بۆ هاتووه، كه‌مپی دیبه‌گه خه‌ڵكی زۆری تێدایه كه نزیكه‌ی 34 هه‌زار كه‌سی تێدایه و ئێمه ئه‌م هه‌فته‌یه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ ئه‌و گوندانه‌ی خۆیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گونده‌كانییان پاككراونه‌ته‌وه وه‌كو مه‌هانه و سهبعای و گودیله و حاجی عه‌لی و ئه‌وانی دیكه".
حه‌مادی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان چاوه‌ڕوانی 750 هه‌زار تا یەک ملیۆن و٥٠٠ هەزار ئاواره‌مان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا گه‌یاره، شۆره و شوێنی تریش ده‌بینین زۆر ئاواره‌یان لێ نه‌هاتووه، بۆیه خزمه‌تگوزارییان پێده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رقه‌راریی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه، گه‌یاره به نموونه 55 هه‌زار كه‌سی تێدایه، چاوهڕوامانمان ده‌كرد زۆرینه‌یان ئاواره ببن، زۆر گرنگه ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌نێوان هێزه‌كان و خه‌ڵك هه‌یه".
ناوبراو گوتیشی: "گه‌ڕه‌كی ئینتیسار، گۆگجه‌لی و شوێنی تریش رزگاركراون، گه‌ڕه‌كی قادسییه‌ی دوو، ئێستا له گه‌ڕه‌كی سه‌وز نزیكهوهن، داعش ته‌واو رووخاوه و ده‌بینین چۆن خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا دژی داعش راده‌په‌ڕن و نیشانه‌كانیش ده‌ركه‌وتوون و نامانه‌وێ قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین، دوێنی عه‌شیره‌تێك زۆر دژی داعش شه‌ڕیان كردووه".
له كۆتایی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌شكرد كه وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌مته‌رخه‌م بوون به‌رامبه‌ر به ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا و گوتی: "له هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی هیچ یارمه‌تییه‌كمان بۆ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا نه‌بینیوه، ته‌نها وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران یارمه‌تی ده‌ربووه به دانی بڕه پاره وه‌كو سولفه به حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگا، پارێزگای نه‌ینه‌وا دوای ئه‌م دۆخه ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگاكانی عێراق ده‌بێت، به‌ڵام هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی هیچ یارمهتییهكییان نه‌داوین و گله‌ییمان له‌هه‌موویان هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی هه‌ڵوێستێكی مێژووییان هه‌یه و ئه‌گه‌ر دەزگای خێرخوازی بارزانی نه‌بووایە ئه‌وا زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌مپه‌كانن ده‌مردن".