Sarp Özer
18 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2022
میونخ - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
خولوسی ئاکار کە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیایە، درێژە بە دیدار و کۆبوونەوەکانی دەدات.
وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانی کۆنفرانسەکەدا، لە کۆربەندی سیاسەتەکانی بەرگریی و نوێکاریی گوتارێکی پێشکەش کرد و پاشانیش لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان، دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە کراوە.
ئاکار لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە و باسی لە پێداگریی تورکیا لە کۆتایھێنان بە تیرۆر کرد.