واشنتۆن
کۆشکی سپی ئاشکرای کرد ئەمریکا خۆشحاڵە بە ئیمزا کردنی ئەو بانگەوازەی کەلەلایەن ئەمریکاو ١٠ ووڵاتی دیکەەوە بڵاو کراوەتەوە بۆ ئیدانە کردنی حکومەتی سوریا لەمەڕ بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.
لە ڕوونکردنەوەیەکی رەسمیدا کۆشکی سپی ئاماژەی بە بانگەوازەکەی ٦ی ئەم مانگە کرد کە لەلایەن ئەمریکاو ١٠ وڵاتی دیکەوە ئیمزاکرا، تێیدا ئیدانەی توندی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی کرا.
ھەر وەک لەو ڕوونکردنەوەیەدا ھاتووە کە ووڵاتانی دیکەیش پشگیری لە ھەوڵەکان دەکەن بۆ ڕێگری کردن لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و تادێ پشتگیرییەکان زیاد دەکەن.
لە روونکردنەوەکەدا ناوی ئەو (٢٥) وڵاتە ئاشکرا کراوە کە بە شێوەیەکی رەسمی پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو بەیاننامەی بانگەوازە پیشانداوە.
لەوانەش : ئەلبانیا، ئوسترالیا، کەنەدا ، کرواتیا ، دانیمارک ، ئەستۆنیا ، فەرەنسا ، ئەڵمانیا ، ھیندۆراس ، ھەنگاریا ، ئیتاڵیا ، یابان ، کۆریا ، کۆسۆڤۆ ، لاتیڤیا ، لیتوانیا ، مەغریب ، قەتەر ، رۆمانیا ، سعودیە ، ئیسپانیا ، تورکیا ، ئیمارات ، بەریتانیا و ئەمریکا.