هه‌ولێر - AA
راوێژكاری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، خامۆش عومه‌ر پێی وایه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی و رێككه‌وتن هه‌بێت یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه پێویسته هه‌موار بكرێته‌وه زوو تێده‌په‌ڕێنرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌یلی کاراکردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌یه دوای زیاتر له ساڵێك و چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی، بۆ ئه‌مه‌ش سێی ئه‌م مانگه ئه‌و حزبه به‌ڕه‌سمی رایگه‌یاند کە سه‌رۆكی ئێستای حكوومه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی كاندیدییهتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم دوای دیاریكردنی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم.
له 29ی تشرینی یەکەم و له وتارێكدا له دوای كاردانه‌وه‌كانی ریفراندۆم به‌تایبه‌ت له لایه‌ن به‌غداوه، مه‌سعود بارزانی وازهێنانی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتی کە چیتر نایه‌وێت ویلایه‌ته‌كه‌ی بۆ درێژبكرێته‌وه، له‌و رۆژەوە و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و پۆسته به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له 29ی هه‌مان مانگ یاسای ژماره 2ی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم په‌سه‌ندكرد.
سه‌باره‌ت به گه‌رمبوونه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی به 45 كورسییه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "دیاره دوای ئه‌وه‌ی كه دوا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو ئێمه به‌فه‌رمی رامانگه‌یاند كه كاندیدی ئێمه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی-یه كه كاندیدێكی زۆر به‌هێز و كه‌سێكی زۆر شیاوه بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌و پرسه تاوتوێ كراوه و ره‌نگبێت له‌م قۆناغه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه زۆر به خێرایی ئه‌نجامبدرێت و پێشتر به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان داوایان ده‌كرد كه ئه‌م پڕۆسه‌یه بێته‌وه نێو په‌رله‌مان".
هاوكات له‌گه‌ڵ قسه‌كانی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی پارتی، پێچه‌وانه‌ی پێشتر پارتی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵببژێردرێت كه پێشتر سه‌رسه‌ختانه دژی ئه‌م بۆچوونه بوو، بۆ ئه‌مه ئه‌و چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا گوتی: "پارتی ره‌نگه له‌سه‌ر ئه‌وه لارایی نه‌بێت و ئه‌مجاره‌یان پۆسته‌كه له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه كارا بكرێته‌وه، بۆیه به ده‌نگدانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سه‌رۆكی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و متمانه وه‌رده‌گرێت".
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌یه تا ئه‌و كاته‌یه كه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌نووسرێته‌وه كه پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ئاماده‌كرا و درایه گشتپرسی ره‌نگبێت ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌نێو ده‌ستووردا یه‌كلایی ببێته‌وه كه ئایا به‌یه‌كجاریی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك یان له‌ناو په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا زیاتریش بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ ده‌ڵێت "مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان و به‌ده‌نگدان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و متمانه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نها بۆ ئه‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مان واده‌بێت، به‌ڵام دواتر له دانوستاندنه‌كان و نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پرسه ره‌نگه گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و له خولی داهاتوودا ره‌نگه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خه‌ڵك یه‌كلایی بێته‌وه یان له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌ڕه‌سمی له ساڵی 2005 له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه و له ساڵی 2017 له‌دوای كاردانه‌وه‌كانی ریفراندۆم ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی دیکه‌ی هه‌رێم دابه‌شكرا و له ساڵی 2018 به‌پێی یاسایه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه‌كه هه‌ڵپه‌سێردرا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی هه‌رێم داده‌نرێت و راسته‌وخۆ و به ده‌نگدانی نهێنێ هه‌ر چوار ساڵ جارێك هاووڵاتییانی هه‌رێم، سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرن.
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه كه له 12ی حوزه‌یرانی 2005 له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرا و دواتر له 25ی ته‌مووزی ساڵی 2009 نزیكه‌ی 70 له‌سه‌دی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێنا و بوویه‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم. له ساڵی 2013 به‌پێی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بۆ دوو ساڵ بۆ درێژكرایه‌وه.
یه‌كه‌مین كاری خولی ئێستای په‌رله‌مان بۆ کاراکردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تییه كه ده‌ستكاریی ده‌وێت، له‌مباره‌یه‌وه پسپۆڕی یاسای ده‌ستووری و راوێژكاری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، خامۆش عومه‌ر له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی ئه‌و ورده‌كارییانه ده‌كات و ده‌ڵێت "له راستییدا دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 2005 دامه‌زراوه و تا ساڵی 2017ش له كاره‌كانی به‌رده‌وام بووه و له ساڵی 2017 به‌گوێره‌ی یاسایه‌ك كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكرا، دواتر له ساڵی 2018 په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی دیكه‌ی ده‌ركرد كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم. له راستییدا ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه ئه‌م دامه‌زراوه‌یه کارا بكرێته‌وه به‌گوێره‌ی یاسای دووه‌م كه له ساڵی 2018 ده‌رچووه پێویسته له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان قسه له‌سه‌ر کاراكردنهوهی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بكرێت، چونكه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌دڵنیاییه‌وه پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه ده‌بێت له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت".
به‌پێی یاساكه‌ی كه ژماره یه‌كی ساڵی 2005ی هه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نها جێگرێكی ده‌بێت و بۆ دوو ویلایه‌ت ده‌توانێت ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت.
ئه‌گه‌رچی له‌دوای پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی له‌لا ده‌بێت و كاندیدیشی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌یه هیچ پارتێك له هه‌رێمی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی دوایی ده‌ستنیشان نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بگره هیچ قسه‌یه‌كی ئه‌وتۆش له هیچ حزبێكه‌وه له‌مباره‌یه‌وه نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه حزبه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ پارتی له دانوستانه‌كانی ئێستا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم بخاته ئه‌جێندای كاره‌وه و به یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ چه‌ند پرس و پۆستێكی تر بیانكاته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به‌رێككه‌وتن ئه‌وانیش كاندیدییان بۆ پۆسته‌كه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه هیچ لارییمان له‌وه نییه لایه‌نه‌كانی دیكه كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بێت، ده‌توانن و ئازادن له‌وه‌ی كاندیده‌كانی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و هاته سه‌ر مونافه‌سه و كێبڕكێ ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌ر كاندیده و به ده‌نگدانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان چاره‌نووسی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام زۆر دڵنیایین له‌وه‌ی كاك نێچیرڤان كاندیده هه‌ره به‌هێزه‌كانی كوردستانه و متمانه‌ی زۆرینه به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کاراکردنه‌وه و بوونی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ هه‌رێمی كوردستان به"پێویست" ناوده‌بات و رایده‌گه‌یه‌نێت "بێگومان پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پۆستێكی سیادی و ریئاسییه، بوونی ره‌نگه دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت به‌هێزترده‌كات به‌تایبه‌ت له رووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه، ئه‌مه خاڵێكی زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها پێشمان وایه كاك نێچیرڤان له‌م قۆناغه كه قۆناغێكی زۆر قورسه ببێته پشتیوانێكی زۆر به‌هێز بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و هه‌موو كابینه‌ی حكوومه‌ت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هێز و قورسایی زیاتر ده‌داته بواری سیاسی و دیپلۆماسی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یاساییانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌یانبێت، بۆیه نه‌بوونی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم جۆرێك له كێش و قورسایی هه‌رێم له‌نگیی تێده‌كه‌وێت و بوونی ئه‌و پۆسته بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویسته".
سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پێی یاسا چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له‌وانه "پێشنیازكردنی پڕۆژه یاسا و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان، ده‌رچواندنی ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندیان ده‌كات یان ره‌تكردنه‌وه‌یان، ده‌ركردنی فه‌رمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مان، ده‌ركردنی مه‌رسوم بۆ لێسەندنهوهی متمانه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان وه‌زیرێك، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان و ده‌ركردن و خانه‌نشین كردنییان به‌پێی یاسا، بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان، په‌سه‌ندكردنی حوكمی له‌سێداره‌دان یان سووككردنی، راگه‌یاندنی باری نائاسایی، دامه‌زراندنی دادوه‌ران و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، قبوڵكردنهوهی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان، به‌خشینی مه‌دالیا و خه‌ڵاتی تایبه‌ت".
خامۆش عومه‌ر له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌چێته سەر ورده‌كاریی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی و ده‌ڵێت "له راستییدا یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راسته مۆركێكی ده‌ستووریی هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو یاسایه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێت و پێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران نییه بۆ هه‌مواركردنه‌وه، به‌ڵكو پێویستی به زۆرینه‌یه‌كی ساده هه‌یه، پێشتر بۆ سێ‌جار هه‌مواركراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌مواربكرێته‌وه ده‌بێته جاری چواره‌می یاساكه". ئه‌و راوێژكاره یاساییه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت "ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، چونكه به‌پێی یاساكه ده‌بێت له‌ئێستادا سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن گه‌له‌وه و راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره لایه‌نه‌كان به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو نانێین و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن به‌لانیكه‌م له‌م خوله‌ی ئێستادا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی داهاتوو كه له‌نێو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت ده‌نگی چه‌ند ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پێویسته، خامۆش عومه‌ر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر بژارده‌ی یاسادانه‌ر، به‌ڵام له نموونه‌ی وڵاتاندا له زۆرینه‌یاندا پێویستی به‌ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوه كه زۆر جار له‌سه‌روو دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان ده‌بێت و له‌حاڵه‌تێكدا كاندیده‌كان نه‌یانتوانی ئه‌و ده‌نگه پێویسته به‌ده‌ست بهێنین ئه‌وا بۆ خولی دووه‌م ئه‌و كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگ ده‌هێنێت ئه‌و ده‌بێته سه‌رۆك، ئیدی ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر یاسادانه‌ر".
هه‌رێمی كوردستانی عێراق له 25ی ئه‌یلولی 2017 ریفراندۆمی ئه‌نجامدا کە وایكرد حكوومه‌تی عێراق هێز به‌كاربهێنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر و له ساڵی 2014 و پێش ئه‌وه‌شه‌وه له‌ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوون و چه‌ندین كوژراو له‌هه‌ردوو لا كه‌وتنه‌وه، عێراق سزای ئاسمانی و ئابووریشی خسته هه‌رێم.
خامۆش عومه‌ر له درێژه‌ی قهسكانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر سازان هه‌بێت هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم زۆری پێناچێت، له‌وباره‌یه‌وه روونی ده‌كاته‌وه "له راستییدا ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی هه‌بێت و سازان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بێت كاتی زۆری ناوێت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی سیاسیی له‌سه‌ر هه‌بێت، چونكه پێشتر چونكه سازان نه‌بوو ئیدی كێشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ئاڵۆزتر بوو، یه‌كێك له كێشه‌كانیش بریتی بوون له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی، ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵببژێردرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی ئه‌وه پێویستی به جۆرێك له پێداچوونه‌وه ده‌بێت به‌پێی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005".
له كۆتایی قسه‌كانیدا، چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا پێی وایه "پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو پۆسته سیادییه‌كان بكرێته پاكێجێك و پێكه‌وه گفتوگۆییان له‌سه‌ر بكرێت له دانوستانه‌كانی ئێستا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ته‌نها سه‌رۆك له‌خۆناگرێت، جگه له جێگر چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پۆستی هه‌ستیار له‌خۆده‌گرێت كه پێده‌چێت حزبه‌كان له گفتوگۆكانییاندا بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م باسی ئه‌وانه‌ش بكه‌ن.
news_share_descriptionsubscription_contact

