Zana Natık Kerem
21 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2024
ھەولێر ــ AA
دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانی سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، پێنج کورسیی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆتای پێکھاتەکان گەڕاندەوە و داواشی کردووە کە پێنچ کورسییەکان بەسەر بازنەکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک دابەش بکرێن.
دەستەكە لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لەسەر بنەمای سکاڵایەک کە دژبە دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان "بەبێ رێکاری پاراستن"ی مافی نوێنەرایەتیکردنی پێکھاتەکان تۆمارکراوە، پێنج کورسی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکھاتەکان گەڕاندووەتەوە.
ھەروەھا دەستەکە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پابەند کردووە کە بڕیارەکە جێبەجی بکات و کورسییەکانیش بەسەر بازنەکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک دابەش بکات بەشێوەیەک دوو کورسی بۆ پێکھاتەکان لە بازنەی ھەولێر، دوو کورسی بۆ پێکھاتەکان لە سلێمانی و یەک کورسی بۆ پێکھاتەکان لە بازنەی دھۆک دبێت.
پێشتر سەرۆکی پارتی یەکێتی بەیت نەھرێنی نیشتیمانیی مەسیحی، یوسف مەتی سکاڵایەکی دژبە دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردن سەربە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردبوو.
ڕۆژی ٢١ی شوباتی ئەمساڵ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ١١ کورسی کۆتاکانی بە نادەستووریی لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند کە پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە ١٠٠ ئەندام پێکدێت.