Mazın Asad
14 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم جەختی لەسەر درێژەدان بە ھاوکاریی و ھەماھەنگی تورکیا لەسەر ئاستی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کردەوە و چاوەڕوانی و ھەڵوێستی وڵاتەکەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە تایبەتیش دژی پەکەکە/پەکەکە بە ھاوتا عێراقییەکەی راگەیاند.
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ئەنجام درا.
بەپێی روونکردنەوەیەکی ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا، یڵدرم لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، تاوتوێی پرسەکانی ئاسایش، ئابووری، پەیوەندی دوو قۆڵی و ناوچەیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری کردووە.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا یڵدرم و عەبادی، ئیدارەی ھاوبەشیان بۆ بەرەوپێشبردنی کاری ھاوبەش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات کردەوە و جەختیشیان لەسەر پرسی کەمپی باشیق کرد کە لە ئێستادا دانوستانەکان لەوبارەیەوە درێژەی ھەیە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەختی لەسەر درێژەدان بە ھاوکاریی و ھەماھەنگی تورکیا لەسەر ئاستی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کردەوە و چاوەڕوانی و ھەڵوێستی وڵاتەکەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە تایبەتیش دژی پەکەکە/پەکەکە بە ھاوتا عێراقییەکەی راگەیاند.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ئاماژەی بە گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرد.
عەبادی تیشکی خستە سەر کاری ھاوبەش لە بواری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ تورکیا و راشیگەیاند رێگە نەدان لە خاکی عێراقەوە ھەڕەشە لە تورکیا بکرێت.