Muhammet Ali Kemal
25 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2016
بزووتنەوەی تاڵیبان، کوژرانی سەرکردەکەی مەلا ئەختەر محەمەد مەنسووڕ پشتراستکردەوە و رایگەیاند کە هەیبەتوڵڵا ئاخونزادە بە سەرکردەی نوێی رێکخراوەکە هەڵبژێردراوە.
گوتەبێژی بزووتنەوەکە زەبیحوڵڵا موجاهید، لە روونکردنەوەیەکی نووسراودا کوژرانی مەلا ئەختەر محەمەد مەنسووڕ لە ناوچەیەکی سنووریی نێوان پاکستان و ئەفغانستان لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکیدا پشتڕاست کردەوە.
موجاهید باسی لەوەشکرد کە لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردە باڵاکانی رێکخراوەکەدا هەیبەتوڵڵا ئاخونزادە وەک سەرکردەی نوێی بزووتنەوەکە هەڵبژێردراوە و هەریەک لە سیراجەدین حەقانی و مەولەوی موحەمەد یەعقوبی کوڕی مەلا عومەری دامەزرێنەری بزووتنەوەی تاڵیبان، وەک جێگرانی ئاخونزادە هەڵبژێردراون.
مەلا ئەختەر محەمەد مەنسوور، رۆژی ٢١ی ئەم مانگە لە هەرێمی بەلۆچستانی پاکستان لەئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەواندا لەگەڵ کەسێکی دیکەدا، کوژرابوون.