Azad Mohammed Abdullah
19 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2019
دهۆک - AA
بە بەشداری جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی و وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا، بێرنارد کۆشنەر، یەکەم رۆژی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک دەستی پێ‌کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا کە بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت، پسپۆڕان و شارەزایانی بواری ئاسایش و سیاسەتی نێودەوڵەتی بەشدارن و هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن.
لە پانێلی یەکەمدا قوباد تالەبانی و بێرنارد کۆشنەر باسیان لە "په‌یوه‌ندی نێوان حكومڕانی باش و ئاشتیی ناوچه‌یی" کرد.
بە پێی پلانی کۆنفرانسەکە، بڕیارە سبەی بە وتارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رۆژی دووهەمی دانیشتنەکان دەست پێ‌بکات و دواتر له پانێلێکدا له ژێر ناونیشانی "هه‌ولێر و به‌غداد: به‌ره‌وپێشچوون"، هه‌ریه‌ك له، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیار، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شیر حه‌داد، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق فالح فه‌یاز، قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی پانێله‌كه بن.
پانێلی دووه‌می کۆنفرانسەکە کە بڕیارە سبەی لە كاتژمێر (11:15 – 12:45) ئەنجام بدرێت باس کردن دەبێت لەسەر "داهاتووی عێراق" و تێدا ئەم کەسایەتییانە وتاریان دەبێت:
- راوێژكاری باڵای عه‌مار حه‌كیم د. محمد رازی،
- ئه‌نستیتوی ئه‌مریكی د. كین پۆڵاك
- له ئه‌نستیتوی ئه‌نقەرە د. عوسمان سێرت
- له ئه‌نستیتوی ئابووری جیهانی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆ د. ئێرینا زیاگێلسكا
- سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له تاران د. محه‌مه‌د عه‌لی شایانی
هەروەها بڕیارە سبەی چوارشەممە، لە پانێلێکی تایبەتدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بەشداری بکات و باسێک پێشکەش بکات.
دواتر لە دوو پانێلی جیاوازدا پرسەکانی "پاراستنی ئاشتی" و هەروەها "رۆڵی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" لە لایەن پسپۆڕان و شارەزایان دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.