Fakhradin Ibrahim Mohammad
19 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2021
هەولێر - AA
بە بەشداری هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی هەرێمی کوردستان، بە ناونیشانی "هەرێمی کوردستان-عێراق، یەکڕیزی و دەستوور" کۆنفرانسی "هەرێمی کوردستان-عێراق دەستوور و یەکڕیزی" لە شاری هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد.
لە سمینارەکەدا کە زانکۆی کوردستان لە شاری هەولێر دەستپێشخەری بووە، سەرەتا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و رەهەندە جیاوازەکان و گرنگی نووسینەوەی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستانی خستە بەر باس.
مەسرور بارزانی گوتی: "یه‌كڕیزی وشه و دروشمێكی جوانه، پێش ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی دروست بكه‌ین، پێویسته ئێمه ئامانجی خۆمان یه‌ك بخه‌ین، ئێمه یه‌كڕیز بین بۆ گه‌یشتن به قۆناغێك كه ئه‌و قۆناغه بۆ هه‌موومان وه‌كو یه‌ك وابێت، ناكرێت داوای یه‌كڕیزی بكه‌ین و به‌ره‌و دوو ئاراسته‌ی جیاواز جووڵه بكه‌ین، ناكرێت ئێمه له‌ناو پاپۆڕێك بین ئه‌گه‌ر دوا قۆناغ و مه‌قسه‌دمان یه‌ك نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی وه‌كو وشه یا وه‌كو دروشم به‌كاربێت، پێویسته ئێمه باس له دوا قۆناغی خۆمان بكه‌ین، كه بۆچی یه‌كڕیز ده‌بین، ئه‌نجام و ئامانجی ئێمه له‌و یه‌كڕیزییه چییه و ده‌مانه‌وێ چی بكه‌ین؟".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كه‌وه و له نزیكه‌وه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتربكه‌ن، به مێشكێكی فراوانه‌وه ئاماده‌بن گوێ له یهكتربگرین و یه‌كتر قه‌بوڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی كه مه‌به‌ستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، ئێمه بتوانین له‌سه‌ری رێكبكه‌وین و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه هه‌نگاو بنێین، به‌وه ده‌توانین یه‌كڕیزی خۆمان بپارێزین، به ده‌ستنیشانكردنی ئامانجی هاوبه‌ش، ده‌توانین یه‌كڕیزی خۆمان رێكبخه‌ین و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانج هه‌نگاو بنێین. ئێمه نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه، له‌و كاتانه‌ی یه‌كڕیز بووین ده‌ستكه‌وته‌كانمان چی بوون، له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی ١٩٩١ هه‌موومان بینیمان كه به یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌ستكه‌وته‌كانمان چی بوون، ئێمه توانیمان كیانێك دابمه‌زرێنین، كه ئێستا ئێمه له ئه‌نجامی خه‌بات و ئه‌و هه‌وڵ و ئه‌و یه‌كڕیزییه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و بووینه‌ته خاوه‌نی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیش. له دوا قۆناغدا بینیمان له هه‌نگاوی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر له ده‌ربازكردنی یاسای بوودجه‌ی عێراقی ئه‌مساڵ كه چۆن به‌یه‌كڕیزی توانیمان ئه‌و ئامانجه‌ش بپێكین".
مسرور بارزانی هەروەها گوتی: "دەستوور گرنگە بۆ دوو شتی زۆر گرنگ، یەک زەمانەتی ئەوە بدات کە ئەو کەسانەی کە نوێنەرایەتی خەڵکی خۆیان دەکەن، پێویستە ئەوان بە شێوەیەکی دروست نوێنەرایەتی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بکەن و دووەم؛ دەسەڵات بەرپرس بێت بەرامبەر خەڵکەکەی. دەستوور دەتوانێت رەنگدانەوەی خەڵکی کوردستان بێت و رەنگدانەوەی پێکەوەژیان بێت و رەنگدانەوەی رێزگرتن لە ئایین و نەتەوەکان بێت و مافی تاکی هەرێمی کوردستان بپارێزێت".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدا دەبن بۆ ئەوەی "کەشێک برەخسێنێندرێت کە خەڵک بە ئازادانە دەنگ بە دەستووری هەرێمی کوردستان بدات".
دواتر نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت گوتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تیادا پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و جەختی لە نووسینەوەی دەستوورێک بۆ هەرێم کردەوە و بە زەمانەتی سەقامگیری لە ناوچەکەی لەقەڵەم دا.
جێنین ھێنیس پلاسخارت گوتی: "ئۆتۆنۆمی ئێستا (لە هەرێمی کوردستان) دەبێت پارێزگاری لێبکەین و دەبێت لێک نزیک ببینەوە، عێراق ئەو کاتە بەهێزە کە هەمووان یەکڕیز بن و سازانی نیشتمانی دروست بێت. هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە، چونکە پێکهاتەی جیاوازیشی تیادایە".
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت راشیگەیاند کە "هەرێمێکی کوردستانیی بەهێز، عێراق بەهێز دەکات، نەک لەسەر ئاستی ناوخۆ، بەڵکو لەسەر ئاستی دەرەوەش".
جێنین ھێنیس پلاسخارت گوتیشی: "پێویستە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەبێت، روانگەی پێشمەرگە بۆ ٢٠٢٥ جێبەجێ بکرێت و هەرێمی کوردستان ناکرێت بەسەر دوو زۆندا دابەش بکرێت و سازانێکی نیشتمانی دروست بێت و سەقامگیری لە وڵات‌دا هەبێت".
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت لەبارەی پێویستیی هەبوونی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "نووسینەوەی دەستوور هەلێکی زۆر باش دەبێت بۆ هەموو لایەن و پێکهاتەکان. دەستوور دەتوانێت یەکلاکەرەوە بێت کاتێک وڵاتێک دەگاتە بنبەست. دەسەڵاتی دامەزراوەکان بەڕوونی دەستنیشان دەکات. ئەگەر ئێوە دەستوور بنووسنەوە، نابێت هیچ پێشمەرجێک هەبێت لە بەرامبەر ئەم پڕۆسەیە یەکتر قبوڵ بکەن و خەڵک دەبێت متمانەی بۆ دروست بێت".
جێنین ھێنیس پلاسخارت جەختی لە پشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و گوتی: "ئەو دەسکەوتانەی ئێستا بەدەست هاتوون دەبێت بپارێزن، نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی ئێوەیە، لەوە تێبگەن هەمووتان بەیەکەوە لەم دۆزەدان کلیلەکەی بە دەست خۆتانە".
بڕیارە کۆنفرانسی "هەرێمی کوردستان-عێراق دەستوور و یەکڕیزی" یەک رۆژ بخایەنێت و دوای پانێلە جیاوازەکان کە سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان قسەی تیادا دەکەن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێک پێشکەشی ئامادەبووان بکات.
