کەرکوک
دوێنێ سێشەممە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا مادەی ٢٣ لە یاسای ھەڵبژاردنی پارێزگاکان ھەڵوەشێنێتەوە. ئەو مادەیە رێگری دەکرد لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەپارێزگای کەرکوک.
پارێزگاری کەرکوک(نەجمەدین کەریم) لە لێدوانێکدا بۆAA ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی "دوای ئەوەی دادگای فیدڕالی مادەی ٢٣ لە یاسای ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی ھەڵوەشاندەوە، داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان دەکەین دەستبەکاربێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوک".
ماددەی ٢٣ بریتییە لە دابەشکردنی پۆستەکانی شاری کەرکوک بە یەکسانی بەسەر ھەرسێ نەتەوەکانی (عەرەب، کورد، تورکمان) دوور لە ھەڵبژاردنەکان. نوێنەرانی کورد لە کەرکوک ئەو ماددەیەیان قەبوڵنەکرد. دوای ئامادەنەبوونیان لە ھیچ دانیشتنێک لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان لەسەر ئەو پرسە، مادەکە ھەڵوەشێنرایەوە.