سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: لە ئاکامی هێرشی چەکداریی بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە گوندی سەرگران لە باکووری شاری کەرکوک، چەکدارێکی هێزەکانی سەحوە کوژرا و یەکێکی دیکە بریندار بوو.
سەرچاوەکە روونیکردەوە، هێرشبەران چەکی جۆر بە جۆریان بەکارهێناوە و چەکدارانی هێزی سەحوەش روو بەڕوویان بوونەتەوە، ئاکام ئەندامێکی سەحوە کوژراوە و یەکێکی دیکە بریندار بووە.
بەگوێرەی قسەی پۆلیسی کەرکوک، لە شەو و رۆژێکدا، ئەوە دووەمین هێرشە بۆ سەر چەکدارانی سەحوە لە دەڤەری کەرکوک.