دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە، نوێنەرانی چەند حزبێکی رۆژئاوا، لە تەلاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولیر، لەگەڵ هەریەکە لە مەلا بەختیار و عەدنان موفتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دراونەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، بەرپرسانی ی.ن.ک و نوێنەرانی حزبەکانی رۆژاوا، قسە و باس دەکەن لەسەر رەوشی رۆژئاوای کوردستان و ئەو پێشهاتانەی لەو ناوچەیە روو دەدەن.