ھەولێر
ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی زیاتر لە ٦٠ تەن کەلوپەلی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بۆ پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان نارد.
یارمەتییەکان بریتی بوون لە سێ هەزار سێتی چێشتخانە و شەش هەزار تانکی ئاو و ١٢ هەزار بەتانی و ٣٨٠ پارچەی پلاستیکی داپۆشەری تۆکمە.
ئەو کەلوپەلانە لە لایەن تیمی وەڵامدانەوەی ھاوکاری کارەساتەکانی سەر بە ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی داواکرابوو.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، زیاتر لە ١.٦%ی منداڵ و ژن و پیاو لە سەرتاسەری عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ جێلەق بوونەتە.
ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانی خۆی بۆ باری تەندروستی و سەلامەتی ئەو پەنابەرانە و کەمینە ئاینی و نەتەوەییەکان دەربڕی.
لەمساڵدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی ١٣٨ ملیۆن دوڵار ھاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکانی عێراق ناردووە.
سەرکۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر جۆزێف پەنینگتۆن لە کاتی ھاتنی ئەو ھاوکارییە بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکان، لە مانگی یەکی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا خەڵکێکی زۆر لە عێراق ئاوارە بووەنە و بەشی ھەرە زۆریش لە ھەرێمی کوردستانن."
ئاماژەی بەوەشکرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر نیگەرانە لەو بارودۆدخی تەندروستی ئێستای ئەو پەنابەرانە، بە تایبەتی رەوشی ئەو کەمینە ئاینی و نەتەوەییەکانی عێراق.
هەروەھا گوتی: "ئەمریکا لە ١٠ ساڵی رابردوودا تا ئێستا توانیویەتی ١٣٨ ملیۆن دۆلار بۆ پەنابەرانی عێراق بنێرێ، کە بەشێکی ئەو کومەکە ئەم کاروانەی ئەمڕۆیە."