ئەمستردام
ھۆڵەندا بە ڕێوڕەسمێكی یادی قوربانیانی شەڕی جەنگی جیھانی دووەمی كردەوە كە لەو سەردەمەدا ھۆڵەندا لەژێر داگیركاریی ئەڵمانیادا بوون. دەستپێكی یادكردنەوەكە لە تەلاری پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە لاھای بوو. سەرۆكوزیرانی ھۆڵەندا مارك روتێ، سەرۆكی ئەنجوومەنی پیران و سەرۆكی پەرلەمان تاجەگوڵینەیان لەو شوێنە دانا كە ناوی 18 ھەزار سەربازی ھۆڵەندی نووسراووە كە لە جەنگی جیھانی دووەمدا لەلایەن نازییەكانی ئەڵمانییەوە كوژران.
لە شاری ئەمستردامیش چالاكییەكانی "یادی نیشتمانی" بەڕێوەچوو. چالاكییەكان لە گۆڕەپانی دام بەڕێوەچوو كە تیادا شا ویلیەم ئەلێكساندەر، شاژن ماكسیما و سەرۆكوزیران مارك روتی و ھەزاران ھاووڵاتی ھۆڵەندی بەشدارییان كرد.
شا ویلیەم ئەلێكساندەر و شاژن ماكسیما تاجەگوڵینەیان لە گۆڕەپانەكە دانا و ماوەیك بۆ رێزگرتن لە قوربانیان وەستان. بەیانیش چالاكییەكانی ساڵوەگەری رزگاركردنی ھۆڵەندا لە دەستی نازییەکانی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
نازییەكان 10 ئایاری 1940 وڵاتی ھۆڵەندایان داگیركرد دوای پێنج ساڵ واتە لە 5 ئایاری 1945دا توانرا ھۆڵەندا رزگار بكرێتەوە.