Abdullah Shukur
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
لاھای - AA
خۆپیشاندانی "ئێلەگ زەردەکان" لە چەند شارێکی جیاوازی ھۆڵەندا ئەنجامدرا.
لە دوای بانگھێشتی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یەلەک زەردەکان لە شارەکانی ئەمستردام، لاھای، رۆتردام و ١٣ شاری دیکە کۆبوونەوە.
خۆپیشاندەران بەزۆری لەسەر بانگھێشتی گرووپە راستڕەوەکانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و لەسەر پرسەکانی خانەنشینی، گرانی لە کەرتی تەندروستی و پەروەردە و کۆچبەران حکوومەتیان پرۆتێستۆ کرد.
نزیکەی ١٥٠ یەلەک زەرد لەسەر پردی رۆتردام ئێراسموس کۆبوونەوە و لەو شوێنەوە رێپێوانیان کرد و گوڵیان پێشکەش بە خەڵکی ناوچەکە کرد.
ھاوکات نزیکەی ٥٠ یەلەک زەرد لە ئەمستردام لە گۆڕەپانی دام کۆبوونەوە.
لەلایەکی دیکەش ٥٠ یەلەک زەرد لە گۆڕەپانی بەردەم پەرلەمان لە لاھای کۆبوونەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، مارک رووتی -یان کرد.