Abdullah Shukur
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
بۆسنه - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم له بۆسنه و هەرسک گوتارێكی پێشكه‌ش به خوێنكاران و ئه‌كادیمیستانی زانكۆی سەرای بۆسنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
یڵدرم رایگه‌یاند: "تورکیا دەیەوێت ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا بەڵام نەک بەلەدەستدانی ھەموو شتێک. دەتوانین بە پاراستنی ناسنامەی موسڵمانیی و بەھاکانی خۆمان ببینە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا. ئەوان(یەکێتی ئەورووپا) ئەگەر داوا لە ئێمە بکەن دەستبەرداری ئەمانە بین ئەوا ئەم یەکێتییە ھیچ سوودێکی بۆ ئێمە نابێت".
گوتیشی: "ناو به‌ناو ده‌بینه موخاته‌بی پرسیارانێكی نابه‌جێ و ناپێویست كه ئایا توركیا ئه‌ورووپییه، یان ئاسیاییه؟ توركیا به‌درێژایی مێژوو وڵاتی كۆكردنه‌وه‌ی شارستانییه‌ته‌كانه و، وڵاتێكه له‌رووی جوگرافیاوه ئه‌ورووپا و ئاسیای كۆكردووه‌ته‌وه. له راستیدا توركیا وڵاتێكه كه كۆتایی بە پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان هێنا و، به‌درێژایی سه‌دان ساڵ رۆڵی هه‌بووه له به‌یه‌كه‌وه گرێدانی ئایین، بیروباوه‌ڕ و كولتووره جیاوازه‌كان".
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بووایه کۆچ و تیرۆر و پەنابەران ئەورووپایان داگیر دەکرد و، گوتی:"ئەگەر تورکیا خەباتی لە دژی تیرۆر نەکردبا و دووبارە ملیۆنان ئاوارەی لە باوەشی خۆی نەگرتبا، دڵنیا بن لەوەی کە کۆچ و تیرۆر و پەنابەران ئەورووپایان داگیر دەکرد و ژیان لەوێ(ئەورووپا) نەدەما. لەگەڵ ھەموو ئەو چاکانەی کردوومانە، ئەورووپا ھەڵوێستی ناڕەوای لە دژی تورکیا نیشانداوە، ئەم هەڵوێستەش ئێمەی دڵگران کردووە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌ی توركیا له عه‌فرین، له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات و له باكووری عێراق كردوویه‌تی، به‌ره‌نگاری و خه‌باتی شه‌ره‌فه. له‌و رووه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ناوه‌شێته‌وه به پڕوپاگه‌نده‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان، فه‌تۆ و رێكخراوی جوداخوازی په‌كه‌كه، به پروپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌كاری له‌باره‌ی توركیاوه باوەڕی لادروستبێت، له دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیی ناوه‌شێته‌وه".