Aydoğan Kalabalık
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
قاهیره - AA
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری میسر، كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه بایكۆت كرا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی میسری، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه 23 ملیۆن ده‌نگده‌ر چوونه‌ته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، سیسی لەسەدا 92ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و، بۆ جاری دووه‌م بە سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته هەڵبژێردراوەتەوە.
مو‌سا موسته‌فا مو‌سا، كه ده‌گوترێت کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بووە، لەسەدا 3ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه 26ی ئادار ده‌ستیپێكرد و، دوێنێ كۆتاییهات، تیایدا ده‌نگده‌رانی میسری له 13 هه‌زار و 687 ناوه‌ندی دەنگدان ده‌نگیاندا.
هه‌روه‌ها له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 18 هه‌زار و 678 ئه‌ندامی دادگا چاو‌دێر بوون و، 103 هه‌زار كارمه‌ندی دیكه ئه‌ركیان پێسپێردرابوو.
به‌هۆی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن ئیخوان موسلیمین و نزیكه‌ی ته‌واوی پارت و گرووپه ئۆپۆزسیۆنیهكانی دیكه‌وه، رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له‌وه‌ی چاوهڕواندهكرا كه‌متربوو.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌نجامه فه‌ڕمیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه 2ی نیسان رابگه‌یه‌ندرێت.