Zehra Ulucak
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی بارانی بهلێزمە له ویلایه‌تی ئوتار پرادێشی هیندستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌وه بۆ 64.
به‌پێی هه‌واڵێكی هیندستان تایمز، به هۆی كاریگه‌ری بارانی بهلێزمە كه ماوه‌ی سێ رۆژه له ناوچه جیاوازه‌كانی ویلایه‌ته‌كه درێژه‌ی هه‌یه 64 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 54ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات به هۆی كاریگه‌ری ئه‌و بارانه‌وه، 385 خانوو زیانیان به‌ركه‌وتووه و 28 سه‌ر ئاژه‌ڵیش له‌ناوچوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌تی ئوتار پرادێش، یۆگی ئادیتیاناس فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ لێكۆلینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و خانوو و بینایانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.