Hilmi Sever
01 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
مۆسكۆ - AA
به‌لجیكا و ژاپۆن سبه‌ینێ له یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی جیهانی فیفای 2018دا رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش شه‌شه‌مین یارییه له مێژوویی ئه‌و دوو وڵاته‌دا كه به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون.
یاریەكه كه له یاریگای رۆستۆڤ ئه‌نجامده‌درێت، كاتژمێر 21:00 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له TRT 1ه‌وه په‌خش ده‌كرێت.
به‌لجیكا و ژاپۆن تا ئه‌مڕۆ پێنج جار رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان یاری فه‌رمی بووه و چواریان یاری ئاماده‌كاری بووه.
له‌و پێنج یاریه‌دا، ژاپۆن دووجار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌لجیكا جارێك. له دوو یاریشدا یه‌كسان بوون.
له به‌رامبه‌ر نۆ گۆڵی ژاپۆن به‌لجیكا پێنج گۆڵی تۆمار كردووه.
یه‌كه‌م یاری له نێوان ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌دا له سێی حوزه‌یرانی 1999 ئه‌نجامدرا.
یاری ئاماده‌كاری كه له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن ئه‌نجامدرا تیایدا هه‌ردوو هەڵبژاردە 0-0 به‌رامبه‌ر بوون.