Hilal Uştuk,Hemın Othman Mohammed
28 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
دوایین فیلمی ئه‌ستێره‌ی بۆڵیوودی به‌ناوبانگی جیهان، ئه‌میر خان به‌ناوی"چه‌ته‌كانی هیندستان (Thugs Of Hindostan)" فراگمانهكهی به‌ژێرنووسی توركی به بینه‌رانی ئاشناكرا.
سه‌باره‌ت به‌و فیلمه‌ی كه ئامانجی راكێشانی شه‌یدایانی ئه‌كشن-رووداوه بۆ هۆڵه‌كانی سینه‌ما، ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتوو خان رایگه‌یاند: "فیلمێكی ئه‌كشنی زۆر مه‌زن و كه‌یف خۆشیه".
له‌و فیلمه‌دا كه خان ده‌وری كاراكته‌ر Firangiی زیندوو كردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له ئه‌میتا باجان، كاترینا كایف و فاتیمه سانا شایخ رۆڵیان بینیوه.
فیلمه‌كه كه له‌لایه‌ن ڤیجای كریشنا ئاجاریاوه كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆ كراوه و له بۆڵیوود گه‌وره‌ترین بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه، بڕیاره له 30ی تشرینی دووه‌مدا له توركیا نمایش بكرێت.