Hüseyin Burak Demirer,Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیی، سانتیاگۆ سۆلاریی کرد بە راهێنەر دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتیی هێنابووی.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە شوێنی جولیان لۆپێتێگی کە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە، سانتیاگۆ سۆلاری دانراوە و تاوەکو کۆتایی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ گرێبەستی لەگەڵدا واژووکراوە.
ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییە کە تەمەنی ٤٢ ساڵە و لە ژیانی یاریزانییدا لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ٢٠٠٥ درێسی یانەی شاهانەی پۆشیوە، بەر لەوەی تیمی پلە Aی یانەی ریال مەدریدی بدرێتێ، ماوەی دوو ساڵ راهێنەری تیمی پلە Bی یانەکە بووە.
ریال مەدرید لەسەر دەستی لۆپێتێگی لە ١٥ یاریی فەرمییدا شەش بردنەوەی تۆمارکرد و لەو کاتەوەی سۆلاری بووەتە راهێنەری یانەکە، ریال مەدرید چوار یاریی کردووە و هەر چواری بردووەتەوە.