Muhammet Ali Kemal
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
لەندەن- AA
لەمیانی یارییەکانی هەفتەی 23ی پرێمیەر لیگدا، یانەی مانچستەر سیتی توانی بەچوار گۆڵی بێبەرامبەر لە یاریگای وێست هام یونایتدا لەو یانەیە بەرێتەوە.
مانچستەر سیتی بەدرێژایی یارییەکە، هەوڵی تەواوی خۆی دا بۆ ئەوەی ئەدایەکی کاریگەر پێشکەش بکات و لە خولەکی 17دا، دێ برویان و لە خولەکی 21دا، سیلڤا و لە خولەکی 39دا، گابریەل خیسوس و لەخولەکی 67دا، یایا تۆرێ گۆڵەکانی یانەکەیان تۆمار کرد.
خیسوسی تەمەن 19 ساڵ کە یانەی مانچستەر سیتی لە میرکاتۆی زستانەدا توانی بیهێنێتە ریزەکانییەوە، لەیەکەم یارییدا لە پێکهاتەی سەرەکیدا، گۆڵێکی تۆمار کرد و گۆڵێکی دیکەی درووست کرد، بەو شێوەیەش سەلماندی کە ئیدارەی یانەکە کارێکی باشیان بەهێنانی کردووە.
یانەی مانچستەر سیتی و یانەی وێست هام یونایتد لەم وەرزەدا و لەمیانی یارییەکانی جام و خولەکەدا سێجار بەرەوڕویی یەکتر بوونەتەوە و براوەی هەرسێ یارییەکەش مانچستەر سیتی بووە و لەو سێ یارییەدا، 12 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها گۆڵێکی لێکراوە.
مانچستەر سیتی کە لە ریزبەندی 5ەمی خولەکەدایە، دوای ئەم بردنەوە ژمارەی خاڵەکانی بۆ 46 خاڵ بەرزکردەوە و بەیانەی لیڤەرپووڵ گەیشتەوە.