Mutlu Demirtaştan,Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
ئیستانبوڵ- AA
جۆش و خرۆشی پێنج خولە گەورەکەی تۆپی پێی وڵاتانی ئەورووپا، ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)، ئیسپانیا (لا لیگا)، ئەڵمانیا (بۆندسلیگا)، ئیتاڵیا (سێری ئەی) و فەڕەنسا (لیگ یەک) بەیارییەکانەوە دیاربوو.
هەریەک لە چێڵسی لە ئینگلتەرا، ریال مەدرید لە ئیسپانیا، بایەرن میونخ لە ئەڵمانیا، یوڤێنتوس لە ئیتاڵیا و مۆناکۆ لە فەڕەنسا، توانییان پارێزگاریی لە پێشەنگیی خۆیان لە خولەکاندا بکەن.
- لا لیگا
هەریەک لە ریال مەدرید و بەرشەلۆنە کە رکابەریی یەکتر دەکەن بۆ بوونە پاڵەوانی لا لیگا لە هەفتەی 31دا، خاڵیان لەدەستدا.
یاریی دێربی نێوان ریال و ئەتلەتیکۆ مەدریددا، بە یەکسانبوونیان بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتاییهات.
هاوکات یانەی بەرشەلۆنە تووشی شکست هات لە بەرامبەر یانەی مالەگادا بەئەنجامی 2-0.
- پرێمیەر لیگ
یانەی چێڵسی پێشەنگی پرێمیەر لیگ توانی لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولەکەدا، بەئەنجامی 3-1 لە یانەی بۆرنێماوسی بباتەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 75 خاڵ.
- بۆندسلیگا
لەمیانی یارییەکانی هەفتەی 28ی بۆندسلیگادا، یانەی بایەرن میونخ میوانداریی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 4-1 لێبردەوە و توانی پارێزگاریی لە پێگەی خۆی بکات.
- سێری ئەی
لە خولی ئیتاڵیادا یانەی یوڤێنتوس میوانداریی یانەی کیێڤۆی کرد و بەئەنجامی 2-0 یارییەکەی لێبردەوە.
لە کۆتایی هەفتەی 31دا یانەی یوڤێنتوس توانی کۆی خاڵەکانی بگەیەنێتە 77 خاڵ و لە پێشەنگدا بمێنێتەوە. بەو شێوەیەش 6 خاڵ لە پێش رۆماوە و 10 خاڵ لەپێش ناپۆلییەوەیە.
- لیگ یەک
هەریەک لە یانەکەنی مۆناکۆ و پاریس سان جێرمان کە لە پلەی یەک و دووی ریزبەندی خولی فەڕەنسادان، هەفتەی 32یان بە بردنەوە تەواو کرد.
لە یارییەکدا یانەی پاریس سان جێرمان بەئەنجامی 4-0 لە یانەی گوینگامپی بردەوە و مۆناکۆش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەسەر ئانگەرزدا بەدەست هێنا.
هەردوو یانە یارییەک کەمتریان ئەنجامداوە و مۆناکۆ بە 74 خاڵ پێشەنگی خولەکەیە و پاریس سان جێرمان بە 71 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.