Doga Kirmizioglu,Mohammed Baqi Hussein
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له هه‌فته‌ی 11یه‌می پرێمیه‌ر لیگدا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول 4 به 1 له وێست هام یونایتدی برده‌وه.
لیڤه‌رپوول له هه‌فته‌ی 11یه‌می خوله‌كه‌دا بووه میوانی وێست هام یونایتد.
لیڤه‌رپوول له خوله‌كی 21دا له رێگه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و له خوله‌كی 24دا له رێگه‌ی جۆیل ماتیپهوه دوو گۆڵی تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی 2-0 كۆتایی هات.
وێست هام یونایتد له خوله‌كی 55دا له رێگه‌ی مانوێل لازینیی ئه‌رجه‌نتینییه‌وه گۆلێكی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرد به 2-1.
به‌ڵام لیڤه‌رپوول له خوله‌كی 56دا له رێگه‌ی ئه‌لێكس ئۆكسلهید و له خوله‌كی 75دا له رێگه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحه‌وه دوو گۆڵی دیكه‌ی تۆمار كرد و 4-1 له وێست هام یونایتدی برده‌وه.
به‌م جۆره لیڤه‌رپوول به 19 خاڵه‌وه له پله‌ی شه‌شه‌مدا دێت و وێست هام یونایتد به ته‌نها 9 خاڵه‌وه له پله‌ی 17یه‌مدایه.