Abdulkadir Karakaya,Muhammet Ali Kemal
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
له‌نده‌ن- AA
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له میانی یاریی ده‌ستپێكی هه‌فته‌ی ١٨ی پریمیهرلیگدا توانی به ئه‌نجامی ٢-٠ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ۆڵڤهرهامپتن وانده‌ره‌رز بباته‌وه، به‌وشێوه‌یه‌ش له پێشه‌نگی ریزبه‌ندییدا مایه‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای مۆلینێكس به‌ڕێوه‌چوو، گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌ڵاح له خوله‌كی ١٨ و ڤێرجڵ ڤان دیك له خوله‌كی ٦٨دا تۆماركران.
ئه‌ستێره‌ی میسڕیی لیڤه‌رپوڵ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح به تۆماركردنی گۆڵێك و ئهسیستكردنی گۆڵێك رۆڵی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌یدا هه‌بوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپوڵ كۆی خاڵه‌كانی بۆ ٤٨ خاڵ به‌رزكرده‌وه و توانی درێژه به پێشه‌نگیی بدات و ۆڵڤهرهامپتن وانده‌ره‌رز كه له پله‌ی حه‌وتدا ده‌ستی به هه‌فته‌ی ١٨ كرد، له ٢٥ خاڵدا مایه‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ كه له‌م وه‌رزه‌ی پریمیهرلیگدا هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه، زنجیره‌ی ژماره‌ی ئه‌و یارییانه‌ی كه نه‌یدۆڕاندووه بۆ ١٨ یاری به‌رزكرده‌وه.