Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
گۆرانیبێژ و میوزیکژەن و نووسەری گۆرانی بەریتانی، جۆرج مایکڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی گۆرینگی ناوچەی ئۆکسفۆردشایر باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
پۆلیسی ناوچەی تەیمز ڤاڵی روونکردنەوەی لەبارەی ھۆکاری گیان لەدەستدانی ھونەرمەندەکەوە نەداوە و تەنھا رایگەیاندووە کە دۆخێکی گومانلێکراو لەئارادا نییە.
راگەیەنرا کاتژمێر ١:٤٢ی پاش نیوەڕۆی دوێنێ بەکاتی ناوخۆی بەریتانیا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشتووەتە ماڵەکەی جۆرج مایکڵ.
جۆرج مایکڵ کە ناوی راستەقینەکەی جۆرجیەس کایریاکۆس پانایۆتو-ە، ساڵی ١٩٦٣ لە باکووری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەدایکبووە.